جیهادی ئیسلامی: پەسەندکردنی سزای لەسێدارەدان دژی دیلە فەلەستینییەکان، تاوانی جەنگە
بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەەستین لە ڕاگەیەندراوێکدا پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای سزای لەسێدارەدان بۆ دیلە فەلەستینییەکان لەلایەن لیژنەی ناسراو بە ئاسایشی کنێستی رژێمی داگیرکەرەوە ئیدانە کرد و بە لووتکەی دەستدرێژی و پێشێلکاریی ڕێکخراوی رژێمی داگیرکەر دژی گەلی فەلەستینی لە قەڵەم دا.
بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی ڕاگەیاندنی فەلەستین، ئەم بزووتنەوەیە جەختی کردەوە کە ئەم بڕیارە، پێشێلکارییەکی ئاشکرای هەموو پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان و یاسا مرۆییەکانە و پەسەندکردنی لە چوارچێوەی جەنگی کۆمەڵکوژی کە داگیرکەران دژی گەلی فەلەستین لە کەرتی غەززە و کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو بەردەوامی پێدەدەن، بە تاوانێکی جەنگ هەژمار دەکرێت.
بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین ڕایگەیاند کە بۆ بەرەنگاربوونەوەی سیاسەتە ستەمکارانە و دەستدرێژیکارانەکانی دوژمن دژی دیلە فەلەستینییەکان لە زیندانەکانی داگیرکەران و دژی گەلی فەلەستین، هیچ هەوڵێک درێغی ناکات.
جیهادی ئیسلامی داوای لە گەلی فەلەستین لە سەرانسەری جیهاندا کرد کە بە هەموو ئامراز و شێوازێک کاردانەوەیان هەبێت بەرامبەر بەم پێشێلکاریانە دژی دیلە پاڵەوانەکانیان.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وەزارەتی بەرگری رووسیا ئەمڕۆ لە ڕاگەیەندراوێک باسی لەوە کرد، لە چەند ناوچەیەکی وڵات ٨٥ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئۆکراینا لە لایەن سیستەمی بەرگری ئاسمانی خرانەتەخوارەوە.
لە غەززەی کە بەهۆی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بە گشتی وێران بووە دەیان هەزار فەلەستینی لە ژێر مەرجەکانی دژواردا هەوڵی مانەوە لە ژیان دەدەن.
لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا، شەپۆلێکی نوێی هێرشی هێزە داگیرکەرەکان لە چەندین تەوەرەی ڕۆژهەڵاتیی کەرتی غەززە ڕاگەیەندراوە.